بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی کورد و عێراقی هێرشی درۆنیی ڕۆژی هەینی بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلی مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی سووریا لە نزیکی شاری سلێمانیە دەدەنە پاڵ تورکیاوە و تەنانەت سەرۆک کۆماری عێراق ئیدانەی کردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت هەواڵی ئەوتۆی لە ئەو بارەوە لە بەردەست نییە.
وتەبێژی وەزارەی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە مەزڵۆم کۆبانێ هاوبەشی ئەمریکا لە شەڕ دژی داعشە، وتی: ئەو هێرشە لەوانەیە ئۆپراسیۆنی دژە داعش لە عێراق و سووریا بخاتە ژێر کاریگەییەوە.
Your Comment